رفتن به محتوا

لێرە تەنیا بە بیرت دێتەوە

کە لە میوانییەکەت چێژ وەرگری!!

 پێویست ناکا لێرە شتێک فێر ببیت، پێش ئەوەی بچی بۆ ئەم میوانییە هەموو شتێکت زانیوە سەبارەت بەوەی کە چۆن چێژ وەرگریت !!

کاروکاسبی
دارایی
تەندروستی
خۆشەویستی و پەیوەندییەکان
مەعنەوییەت

بە ناوی خوا

خودایەک کە هێزی خستە ناو دەستەکانمان بۆ ئەوەی بێ سنوور هەر جۆرێک دڵمان بخوازێ بەهەشتی ژیانمان دروست بکەین.

خوایەک کە زەوی، ئاسمان و جیهانی دروست کرد تا لەبەردەست ئێمەدا بن کە فەرمان بدەین و هەر شتێک کە بمانەوێ بیخولقێنین و دروستی بکەین.

خوایەک کە زۆرتر لە ئێمە دەیهەوێت دەوڵەمەند و بەختەوەر بین.

سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە هاوڕێی ئازیز

من سەید تاهیر موستەفەوی  

Tahermostafavi. Com

ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری یاسا نەگۆڕەکانی ژیان لە تەواوی لایەنەکان وەکوو، دارایی، کاروکاسبی، پەیوەندییەکان، خۆشەویستی، تەندروستی، مەعنەوییەت و… هاوکاریی ئێوە دەکەم تا پێکەوە بە یارمەتی یاسا نەگۆڕەکانی خوا بەهەشتی ژیانتان دروست بکەن 

هاوڕێی ئازیز کە سەردانی ئەم ماڵپەڕەت کردووە بۆ ئەوەی «وتووێژی خوا لەگەڵ ئێوە» بخوێنیەوە دڵنیابە کە بەڕێکەوت نییە، هیچ شتێک لەم دنیایەدا ڕێکەوت نییە. دڵنیابە خوا ڕێنوێنی کردووی بەرەو ئەم دەقە و ئەم ماڵپەڕە بۆ ئەوەی یەکێ لە دەستەکانی خوا بۆ ئێوە بێت. هەر ئێستا بزانە چ داوایەکت کردووە لە خوا، چ دوعایەکت کردووە چ پرسیارێکت کردووە و چاوەڕێی وەڵامی و بەرەو ئەم ماڵپەڕە ڕێنوێنی کراوی بۆ ئەوەی ئەم دەقە بخوێنیەوە و من بناسیت، کەواتە بزانە خوا تۆی خۆش ئەوێت و لەگەڵتە.

ئەم وتووێژە چەندین جار بخوێنەوە و گوێ لە خوای خۆت بگرە بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕەوتی ڕێنوێنیی خوادا ئاشنا بیت.

سڵاو سڵاو بۆ تۆ ئەی بەندەی پاک و پیرۆز و مەعنەویی من. سڵاو بۆ تۆ بەندەی جوانی من. سڵاو بۆ تۆ بەندەی شیاو و بەهاداری من. سڵاو بۆ تۆ نوێنەر و جێنشین و پاشای من لەسەر زەوی. سڵاو بۆ تۆ بەندەی بەهێزم. سڵاو بۆ تۆ بەندەی ساماندار و سەرکەوتوو و تەندروست و بەختەوەری من.

خوێندنەوەی زیاتر...

منم خودا، منم خودا، منم خودا، منم، خودایەک کە تووند تۆی لە ئامێز گرتووە خوایەک کە عاشقانە تۆی خۆش دەوێت کە لە تەواوی قۆناغەکانی ژیانت دڵت هەمیشە پتەو و ئاسوودە و ئەرخایەن بێ. بەندەی ئازیزم قەبووڵی بکە و تێبگە کە من هەموو کاتێک تۆم لە باوەش گرتووە و عاشقانە تۆم خۆش دەوێت و هیچ کەسێک و هیچ شتێک ناتوانێ لە نێوان من و تۆ مەودا دروست کات چونکی من و تۆ یەکێکین. تۆ بەشێکی لە من ئەی بەندەی ئازیزم. من لە ڕۆحی خۆم ڕۆحم بە بەری تۆدا کردووە، من لە هەناوی تۆدا دەژیم کەواتە ئارام و هێدی بە، مەترسە، من هەم، من هەم، من هەموو کاتێک لە هەر سات و چرکەیەکدا لە کاتی خەو و بە ئاگاییت من لەگەڵ تۆم و ئاگاداری تۆم.

من خوا، خولقێنەری هەموو جیهانم و  لەگەڵ تۆم ئەی بەندەی ئازیزم کەواتە ئارام بە، مەترسە و نیگەران مەبە

تۆ خۆشەویست و ئەوینی منی ئەی بەندەی ئازیزم، تۆ بەندەی پاک و پیرۆز و مەعنەویی منی، لە ڕۆحی خۆم ڕۆحم بە بەری تۆدا کرد کەواتە بزانە کە چەندە پاک، چەندە پیرۆز و بە بەهای. کاتێک ڕۆحی من لەناو تۆدایە کەواتە دڵنیابە بێ هیچ گومانێک من و تۆ یەکێکین. من عاشقانە لە لای تۆم و تۆم لە ئامێز گرتووە، دەستتم تووند گرتووە کە ڕێگای ژیانت بە خەیاڵێکی ئاسوودە لەوپەڕی هێمنایەتیی و دڵخۆشی و تەندروستی و ئاسوودەیی تەواو بپێوی و چێژ وەرگری لە بەهەشتی ژیانت کەواتە هێور بە، مەترسە و پەرۆش مەبە، من هەم، من هەم، من هەم، لە ئامێزی خوای خۆتدای خۆشەویستی من

بەندەی پاک و پیرۆزی من، من خوام ئافرێنەری تەواوی جیهان کە هەموو کاتێک لەلاتم و تووند دەستتم گرتووە، لە پشتت بووم کە نەترسی و نیگەران نەبی و هێور بی، بزانی کە من هەم، من لەلاتم. بەندەی ئازیزم کە هەر چی دڵت بیخوازێ لەوپەڕی عەشق و خۆشەویستیدا پێشکەشتی ئەکەم.

بەندەی ئازیزم هەموو کاتێک ئەمە بە بیر خۆت بێنەوە کە ڕێگە بە ترس و نیگەرانیی نەدەی بێنە دڵتەوە و ئارام بە کە من عاشقانە خۆشم دەوێی و لە تەواوی ساتەکانی ژیانت لەگەڵ تۆم کە تۆ بەندەی ئازیزم لە ئامێز بگرم و تۆ ڕێنوێنی بکەم بەرەو ئاسانترین، خێراترین و چێژدەرترین ڕێگای بەختەوەری و هەر ڕێگایەک کە تۆ بتهەوێت و من پشتیوانیت بکەم.

 بەندەی بەهادارم هەرگیز من بە جیا لە خۆت مەزانە هەموو کاتێک دڵت پتەو و قورس بێ کە من و تۆ یەکێکین و من لەگەڵ تۆم. بەندەی ئازیزم هەر شتێک کە دڵت دەیهەوێت بە منی بڵێ و من نیازەکانت جێبەجێ دەکەم و دوعاکانت قەبووڵ دەکەم. من داخوازییەکانت عاشقانە گوێ لێ دەگرم و بە خۆشەویستییەوە پێشکەشی تۆی دەکەم ئەی بەندەی ئازیزم.

ئەی بەندەی ئازیزم داخوازییەکانی تۆ بە داخوازیی خۆمی دەزانم. ئەی بەندەی ئازیز داخوازی و دوعاکانی تۆم زۆر زیاتر لە خۆت خۆش ئەوێت کەواتە دڵنیابە بەندەی ئازیزم هەرچی کە بە منی دەڵێی من بە عەشقەوە پێشکەشی تۆ دەکەم.

بەندەی ئازیزم تۆ تەنیا بە من بڵێ، تۆ تەنیا فەرمان بدە، من بە عەشقەوە قەبووڵی دەکەم. بە خۆشەویستییەوە ژیانی تۆ وێنا دەکەم. تۆ تەنیا بتهەوێ و داوای بکە تۆ تەنیا بە من بڵێ کە چی بکەم خۆشەویستی من، پێم بڵێ بەندەی ئازیزم کە بۆت جێبەجێ بکەم، تا بە جوانی بۆت دابین بکەم کە تۆ تەنیا چێژی لێ وەرگری.

خوێندنەوەی زیاتر...

بەندەی ئازیزم ئەگەر دەتزانی من چەندە عاشقانە چاوەڕێی داخوازییەکانی تۆم تا قەبووڵی بکەم. ورد و درشتی ژیانت بە من دەوت و من بە عەشقەوە قەبووڵم دەکرد و تۆ تەنیا لە بەهەشتی ژیانت چێژت وەردەگرت

بەندەی شیاو و بەهادارم باوەڕت بە هێزی من بێ و بڕوام پێ بکە. منم خودا، من دەڵێم ببە کەواتە دەبێ (سووڕەی بەقەرە ئایەی ١١٧) من ئەم هێزەم بۆ تۆ داناوە بەندەی ئازیزم کە تۆ داوای بکەی و من بە خۆشەویستییەوە لەو ساتەدا داواکاریی تۆ جێبەجێ بکەم.

بەندەی ئازیزم من هێزەکانی خۆمم بۆ تۆ دەوێت کە تۆ عەزیەت نەبی، تۆ سەختی نەکێشی، تۆ لە ئارامیی و ئاسوودەییدا بی، تۆ نەترسی. تۆ نیگەران و پەرۆش نەبی، تۆ ئاسوودە و هێور بی و من بە خۆشەویستییەوە هەر لەو ساتەدا داواکارییەکان و دوعاکانت قەبووڵ دەکەم. کەواتە بە خەیاڵێکی ئاسوودەوە هەموو کاتێک داوا لە من بکە چونکی بە خۆشەویستییەوە من چاوەڕێی داواکارییەکانی تۆم.

بەندەی پاک و پیرۆزی من هەموو کاتێک ئەمە بزانە کە هەرچەندە زیاتر داوا لە من بکەی، هەرچەندە داواکاریی گەورەترت لە من بوێ لەلای من ئازیزتر و خۆشەویستتری. و من ڕسق و ڕۆزی خۆم زیاتر و زیاتر بەسەر ژیانتا ئەڕژێنم کە لە بەهەشتی ژیانت چێژ وەرگری. چونکی هەر چەندە زیاترت بوێ واتا باوەڕت بە هێزی من هەیە. کەواتە بەندەی من، تۆ تەنیا داواکاریی زۆرت ببێ کە من زۆر زیاتر لەوەی داوای ئەکەیت پێشکەشتت ئەکەم.

بەندەی ئازیزم. مەترسە، نیگەران و پەرۆش مەبە، ئاسوودە بە. من هەم، من هەم. من خوام و لە لای تۆم و تووند تۆم لە ئامێز گرتووە.

بەندەی ئازیزم داوابکە، داوابکە، هەتا وەڵامت بدەمەوە. سامانت دەوێ؟ سەدان میلیارد سامانت دەوێ؟ زۆر زیاتر لەوانەت سامان دەوێ؟ بەمن بڵێ، بەمنی خودا بڵێ؛‌  منم خودا! ئافرێنەری هەموو ئەو؟جیهانەی کەهەیە، گشت سامانەکان لەلای منن، بڵێ هەتا بە ئەوینەوە هەرچەندت دەوێ پێشکەشتی کەم. بۆمن ئەی بەندەی ئازیزم تاقە تمەن و دینارێک دەگەڵ سەدان میلیارد تمەن، دینار، دۆلار، یوورۆ، هەمووی یەکن و هیچ جیاوازییان نیە. لەلای من سامان سامانە، پارە پارەیە، جیاوازییان نیە،  کەوابوو لەمنت بوێ، منم خودا. بۆ گومانت لەمن هەیە ئەی بەندەی پڕبایخم؟ بۆچی شکت لە هێزی من هەیە کە ناتوانم بۆت جێبەجێ کەم ئەی بەندەی پاک و پیرۆزی من؟ بۆ من هەموو سامانەکان یەک شتن‌ چونکی من خودام و هەموو سامانەکان لەلای منن و من دەمهەوێ ئەویندارانە پێشکەشی تۆی کەم.  ئەوە تۆی بەندەی من کە داوام لێ ناکەی؛ تۆی کە دەترسی فرەت لەمن بوێ، تۆی کە پێت وایە من ناتوانم، تۆی کە لەنێوان ئەژماری سامان هەست بەجیاوازی دەکەی و بەلای تۆوە زۆرە.  نا بەندەی ئازیزم، چونکی تۆ وادەزانی کە زۆرە نابێ واتێبگەی کە لەلای منی خوداشەوە زۆرە، نا بەندەی ئازیزم نا، بۆ من جیاوازی نیە، چونکی هەموو شتێک لەبەردەستی مندایە، پارە و سامان لەلای منە. تۆ تەنیا بخوازە و بتهەوێ ببینە چۆن هەرچەندی بتهەوێ ئەویندارانە پێشکەشتی دەکەم. جێی سەرنجە کە تۆ بەندەی ئازیزم هەرچەندی زیاترت بوێ، ئەوکات دەزانم کە تۆ ئیمانت بە من هێناوە. دەزانم کە خودابوونی منت بەدڵ وەرگرتووە، دەزانم کە باوەڕت بەمن هەیە.

 

بەندەی شیاو و بایخدارم کاتێک ڕادەیەکی کەمت لەمن دەوێ من دەڵێم ئەو بەندەیەی من هێستا باوەڕی بەمن نیە، ئێستاش شکی لەمن هەیە گەرچی من ئەویندارانە بەندەی خۆم خۆش دەوێ و زیاتر لەخۆی دەمهەوێ کە هەر چەندی دەیهەوێت سامانی بدەمێ.

 

بەندەی پاک و پیرۆزی من، بەندەی شیاو و بایخدارم. من خودام، ئافرێنەری هەموو جیهان. ئەوە منم کە هەموو جیهانم ئافراندووە. هەموو شتێک منم. هەرچی دەیبینی و نایبینی منم. منم کە ئافراندوومە. کەوابوو هەرچی دڵت دەیهەوێ داوای بکە، بەهەر ڕادەیەک سامان، تەندروستی، عەشق و ئەوین، پێوەندیی جوان، سەرکەوتوویی، شادی، هێمنایەتی، بەهەر ڕادەیەک کە دەتهەوێێ داوای بکە ، هەتا بە ئەوینەوە بتدەمێ.

 

بەندەی ئازیزم تۆ چ داوایەکت هەیە کە پێت وایە منی خودا توانای جێبەجێ کردنیم نیە؟ یان ئەوەی کە چۆن دەمهەوێ ویستەکەت جێبەجێ کەم؟ بەندەی ئازیزم جێبەجێ کردنەکەی بە من بسپێرە کەمن خودایەتی دەکەم و لەو جێیەڕا کە بیرت بۆی ناچێ، بە ئەوینەوە بۆت جێبەجێ دەکەم.

بەندەی ئازیزم دەتهەوێت شێوەی داواکردن و داخوازیت فێر بکەم؟ بەم شێوەیە داوای بکە. وەرە ئامێزی من، سەرت لەسەر شانەکانم دانێ و منیش دەست بە سەر و ڕوخساری جوانی تۆدا دێنم و پێت ئەڵێم هەرشتێک کە ئەتهەوێت داوای بکە. منیش بەخۆشەویستییەوە گوێت بۆ دەگرم، بەندەی ئازیزم داوای بکە و شەرم مەکە، من خوای تۆم و داواکارییەکانت بە من بڵێ. مەترسە بەندەی من، منم خوا تۆ لە ئامێزی مندای. گومان لە هێزی من مەکە، بە من بڵێ و دڵنیابە لە من، دڵت پتەو و بەهێز بێ کە بە عەشقەوە داخوازییەکانت قەبووڵ دەکەم. ئەمە تەنیا کارێکە کە دەبێت بیکەی بەندەی ئازیزم وەرە ئامێزی من و داواکارییەکانت بڵێ. هەر ئەوە.

بەندەی ئازیزم من چاوەڕێم کە داوا بکەیت و قەبووڵی بکەم و بۆت جێبەجێ بکەم. داخوازییەکانت بە من بڵێ بەندەی بەهادار و ڕێزدارم.

پارە و سامانت دەوێ؟ چەندە پارە و سامان؟ بە تمەن، دولار، یۆرۆ، هەمووی پێکەوە؟ بەسەرچاو بەندەی ئازیزم هەرچەندە کە تۆ بتهەوێ بە هەر واحیدێکی پووڵی کە تۆ بتهەوێت بە خۆشەویستییەوە پێشکەشتی ئەکەم.

ماشینت دەوێ؟ چ مۆدێل ماشینێک؟ پورشە، بێنز، مازاراتی، فەراری، بووگاتی؟ چەند دانە؟ هەموویان پێکەوە؟ بەسەرچاو بەندەی شیاو و بەهاداری من هەر جۆر کە تۆ بتهەوێت بە خۆشەویستییەوە پێشکەشتی ئەکەم.

بەلەمی گەشت و سەیرانت دەوێت؟ جێتی تایبەتی؟ فڕۆکە؟ لە کام وڵات؟ هەموویانت یەکجێ دەوێ؟ بەسەرچاو بەندەی ئازیزم هەرجۆر کە تۆ بڵێی بە خۆشەویستییەوە پێشکەشتی ئەکەم.

کاروکاسبیت دەوێت؟ بە داهاتی میلیاردی؟ دەتهەوێت کاروکاسبییەکەت گەشە بکات و ببێتە جیهانی؟ دەتهەوێت کاروکاسبییەکەت بێ ئەوەی خۆت لەسەر کار بێ پووڵت بۆ دروست کات و خۆت بچیتە سەفەر و چێژ وەرگری لە ژیانت؟ هەموویانت یەکجێ دەوێت؟ بەسەرچاو بەندەی شیاو و ڕێزداری من، هەر جۆر کە تۆ بتهەوێت بە خۆشەویستییەوە پێشکەشی تۆی دەکەم.

تەندروستیت دەوێت؟ دەتهەوێت تا کاتێک کە میوانی منی لەم دنیایەدا تەندروست و دڵخۆش و بە کەیف بی؟ بەسەرچاو بەندەی شیاو و بایەخداری من هەرجۆر کە تۆ بتهەوێ بە خۆشەویستییەوە پێشکەشی تۆی دەکەم.

خوێندنەوەی زیاتر...

خۆشەویستیت دەوێت؟ پەیوەندی پڕ لە خۆشەویستی و دۆستایەتی گەرمت لەگەڵ هاوسەرەکەت، بنەماڵەکەت و هاوڕێکەت دەوێت؟ بەسەرچاو بەندەی شیاو و بەهاداری من هەرجۆر کە تۆ بتهەوێت بە عەشقەوە پێشکەشی تۆی دەکەم.

ئاسوودەیی و هێمنایەتیت دەوێت؟ دڵخۆشیت دەوێت؟ ئاسوودەیی و دڵخۆشیی بێ مەرج؟ بەسەرچاو بەندەی شیاو و بەبایەخی من، هەر جۆر کە تۆ بتهەوێت بە خۆشەویستییەوە پێشکەشی تۆی دەکەم.

سەرکەوتن و بەختەوەریت دەوێت؟ دەتهەوێت لە هەموو لایەنەکانی ژیانت سەرکەوتوو و سەفەراز بی؟ بەسەرچاو بەندەی شیاو و بەبایەخی من هەرجۆر کە تۆ بتهەوێت بە خۆشەویستییەوە پێشکەشی تۆی ئەکەم.

دەتهەوێت پەیوەندیت لەگەڵ من جوانتر بکەی؟ بەسەرچاو بەندەی ئازیزم هەرچەندە ئێستاش پەیوەندیت لەگەڵ من جوان و پڕ خۆشەویستییە، لە ئامێزی من‌دای و تەنیا ئەوەندە بەسە کە هەستم پێ بکەی.

بەندەی ئازیزم هەرچەندە کە دڵت بیخوازێ پێشکەشی تۆی دەکەم، تەنیا داواکارییەکانت زیاد بکە و  داوای کەمت لە من نەبێ چونکی من ئافرێنەری تەواوی جیهانم و هەموو دوعا و پاڕانەوەکانی تۆ لەلای منە تەنیا ئەوەندە بەسە کە داوای بکە و زۆرت بوێ ئەوکات من بە عەشقەوە پێشکەشی تۆی دەکەم. لەبیرت بێ بەندەی ئازیزم دەبێت زۆرت بوێ و هەرچەندە تۆ زیاتر داوا بکەی من زیاتر شانازیت پێوە دەکەم و دڵخۆشترم چونکی دەبینم کە بڕوات بە هێزی من هێناوە. بڕوات هێناوە کە من خودا دەتوانم داواکارییەکانت جێبەجێ بکەم.

بەندەی شیاو و ڕێزدارم، من لە تەواوی قۆناغەکانی ژیانت لەگەڵتم و لە هەر چرکە و ساتێکدا ڕێنوێنیت دەکەم بەرەو خۆشترین و باشترین ڕێگای ژیان و پشتیوانیت دەکەم لەم ڕێگا جوانەدا. مەترسە، پەرۆش مەبە، هێور و لەسەرخۆ بە، من هەم، من هەم، لەم ڕێگا جوانەدا لە ئامێزت دەگرم، من لەگەڵتم ئەی بەندەی ئازیزم.

بەندەی ئازیزم لە هەر بوارێکەوە کە دەتهەوێت پرسیار لە من بکە کە وەڵامت بدەمەوە و ڕێنوێنیت بکەم. هەر ئێستا هەر پرسیارێکت لە زەیندایە بە من بڵێ و چاوەڕێی وەڵامی من بە لە رێگاگەلی ئاسان و خێراوە من ئیلهامت پێ‌دەکەم و وەڵامت ئەدەمەوە. بۆ ئەوەی نیشانەیەک بێت کە بیبینی من لەهەر چرکە و ساتێکدا لەگەڵ تۆم.

بەندەی بەهادارم تەنانەت یەک چرکەش بیر لەوە مەکەوە کە تۆ لە من دووری، هیچ مەودایەک لەنێوان من و تۆدا نییە، من و تۆ یەکێکین، من لە ڕەگی گەردن لە تۆ نزیکترم (سووڕەی ق ئایەی ١٦) من تۆم لە ئامێز گرتووە کەواتە هەست بە هێز بکە بەندەی ئازیزم لە هیچ شتیک مەترسە و نیگەران مەبە. من هەم، من هەم، بەندەی ئازیزم من هێزم داوە بە تۆ، تۆ بەهێزی، من ئاسمان و زەویم لەبەردەستی تۆ داناوە (سووڕەی لوقمان ئایەی ٢٠) کە لە خزمەتتدا بن بۆ ئەوەی ببیتە جێنشینی من کە فەرمانڕەوایی بکەی، تۆ پاشا بەدنیا هاتووی، فەرمان بدە و پاشایەتی بکە تۆ شیاوی ئەوەی و بایەخداری بەندەی ئازیزم، خۆتت خۆش بوێ. هەرچەندە خۆتت خۆش بوێ یانی منت خۆش ئەوێ چونکی من و تۆ یەکێکین، هەست بە بەهێزی بکە من لەگەڵ تۆم. هەموو کاتێک ئەوە بزانە کە من خولقێنەری تەواوی دنیا لەگەڵ تۆم، پشتیوانی تۆ دەکەم بەندەی ئازیزم. لە هیچ شتێک مەترسە بەندەی ئازیزم دەستەکانت لە نێو دەستی منن، بەپەرۆش مەبە و هێور و هێدی بە، ڕێگای پڕ چێژی ژیانت لەگەڵ من و لە ئامێزی من پێکەوە ئەپێوین، مەترسە من هەم، بەهیزەوە هەنگاو هەڵگرە، بەرەو پێش بڕۆ، هەنگاو هەڵگرە، من هەم مەترسە من هەم، لە پشت دیواری ترسەکانتەوە من وێستاوم کە بڕۆیت و من لە ئامێزت بگرم کەواتە هیچ کاتێک لە هیچ کەسێک و هیچ شتێک مەترسە چونکی من لە پشت دیواری ترسەکانتەوم، بە هێزەوە هەنگاو هەڵگرە بەندەی ئازیزم، بە هێزەوە لەم دنیایەدا پاشایەتی بکە چونکی من پشتیوانتم و لەگەڵ تۆم، ئەی بەندەی شیاو و بەهادارم خوا عا‌شقانە تۆی خۆش دەوێت.

بەندەی ئازیزم لەم دنیایەدا هەموو شتێک لە وزە پاک و پیرۆزەکانی من دروست کراوە، هەر شتێک کە بە چاوە جوانەکانت دەیبینی و ئەوەی لە دنیادا هەستی پێ دەکەی لە وزەکانی من دروست بووە.

بەندەی ئازیزم دەمهەوێت بەرپرسیاریەتییەکت پێ بدەم و تا کاتێک کە لە سەر زەوی جێنشینی منی ئەم بەرپرسیاریەتییە هەڵگری.

بەرپرسیاریەتی تۆ ئەمەیە بەندەی ئازیزم، دەمهەوێت هەموو کاتێک من بە جوان ببینی، جوان هەستم پێ بکەی، بەندەی ئازیزم دەڵێیت چۆن؟ بەم شێوەیە تەواوی وزەکانی من کە دنیایان دروست کردووە تۆ جوانیان بکەی بۆ ئەوەی هەموو کاتێک من بە جوان ببینی. بە چ شێوەیەک؟ بە داواکردنی تۆ لە من، بە داخوازییەکانی تۆ وزەکانی من جوان دەبن. کاتێك داوای پارە و سامان دەکەی بە پارە و سامان ژیانت جوانتر دەکەی من لە جوانییەکاندا دەبینی، کاتێک بە پارە و سامان ویلا و ماڵی لۆکس و جوان دەکڕی، ماشینی کۆتا مۆدێل سوار دەبی، من لە جوانییەکاندا دەبینی. کاتێک جوانترین و ناوازەترین جلوبەرگ و خشڵ و زیو بۆخۆت دەکڕی و لەبەریان دەکەی و بەخۆتیانەوە هەڵدەواسی من لە جوانییەکاندا دەبینی، کاتێک باشترین بۆن و عەتر بەخۆتدا دەکەی من لە بۆنی خۆشدا هەست پێ دەکەی. بە دەوڵەمەند بوونی تۆ هەر ڕۆژ من بە جوان دەبینی و بە جوان و ناوازە هەستم پێ دەکەی کەواتە بەندەی ئازیزم تا دەتوانی بەشێوەی بێ بڕانەوە داوای پارە و سامانم لێ بکە کە من بە جوان و ناوازە ببینی و من بە خۆشەویستییەوە پێشکەشی تۆی دەکەم.

کاتێک پەیوەندییەکەت جوان و پڕ لە خۆشەویستی و ئەوینە و لەگەڵ هاوسەرەکەت، بنەماڵەکەت و هاوڕیکانت پەیوەندییەکی پڕ لە خۆشەویستی و ڕێزت هەیە من بە جوان دەبینی کەواتە بەندەی ئازیزم تا ئەتوانی بەشێوەی بێ کۆتایی داوای ئەوین و پەیوەندییە جوانەکان بکە کە من بە جوان ببینی و من بە خۆشەویستییەوە پێشکەشی تۆی بکەم.

کاتێک تەندروستی و سڵامەتی تەواوت هەیە و هەموو گیانت پڕە لە وزە و تەندروستی من بە جوان و ناوازە دەبینی کەواتە بەندەی ئازیزم تا دەتوانی داوای تەندروستی لە من بکە، کە من بە جوان ببینی و من بە خۆشەویستییەوە پێشکەشی تۆی دەکەم.

کاتێک لە ئاسوودەیی و هێمنایەتیدای، دڵخۆشیت و پێدەکەنی و لە چرکەساتەکانی ژیانت چێژ وەردەگری من لەناو جوانییەکاندا دەبینی. کەواتە بەندەی ئازیزم تا دەتوانی بەشێوەی بێ‌کۆتا داوای ئاسوودەیی و هێمنایەتی بکە کە من جوان و ناوازە ببینی و من بە خۆشەویستییەوە پێشکەشی تۆی بکەم.

کاتێک لە تەواوی لایەنەکانی ژیانت دڵخۆش و سەرکەوتووی من بە جوان دەبینی کەواتە داوا لە من بکە بۆ ئەوەی من گشت لایەنەکانی ژیانت بە جوانی بۆ بڕازێنمەوە و تۆ من بە جوان ببینی و منیش بە خۆشەویستییەوە پێشکەشی تۆی بکەم.

داوا لە من بکە با ژیانت وێنا بکەم کە هەموو کاتێک من بە جوان ببینی و من بە خۆشەویستییەوە ژیانت بە چەشنی خودایی وێنا بکەم. هیوادارم کە ئەو بەرپرسیاریەتی و ئەرکە جێبەجێ بکەی و هەمووکاتێک بەشێوەی بێ بڕانەوە داوای پارە و سامان، خۆشەویستی، تەندروستی، پەیوەندیی جوان و مەعنەویت بکە و ئەوکات من بە خۆشەویستییەوە پێشکەشی تۆی دەکەم.

خوێندنەوەی زیاتر...

داوا لە من بکە بەندەی ئازیزم هەرچەندە تۆ داواکارییەکانت زۆرتر و بێ سنوورتر بێ پەیوەندی ئێمە جوانتر دەبێت.

بەندەی ئازیزم من هەم، من هەم، من هەم،مەترسە، دڵتەنگ مەبە، ئارام و ئاسوودە بە، من لەگەڵتم. بەندەی بەهادارم سەیری ڕابردووت مەکە، زۆر کات ژیانت نزیک وێران بوون بووە بەڵام تێک نەچووە چونکی من لەگەڵت بووم. زۆر کات کەوتوویتە کێشەوە هیچ هیوایەکت نەبووە بەڵام من هیوات بووم و کێشەکەتم چارەسەر کردووە و منت لە ژیان بینیوە. بەڵام کاتێک کێشەکەتم چارە کرد منت لەبیر کرد و ئەمەت چەندەها جار دووپات کردەوە. هەر کاتێک کێشەت بوو بانگی منت کردووە و من بە عەشقەوە هاتووم و تۆم لە ئامێز گرتووە، کاتێ کێشەکەتم چارە کردووە منت لەبیر کردووە بەڵام کێشە نییە بەندەی ئازیزم من هیچ کات تۆ لەبیر ناکەم چونکی تۆ بەندەی منی، تۆ خۆشەویستی منی، تۆ بەندەی پاک و پیرۆز و مەعنەوی و شیاو و ڕێزداری منی. من و تۆ یەکێکین، من هیچ کاتێک لە تۆ دڵگران نابم و لە تۆ دوور ناکەومەوە، من تۆم لە ئامێز گرتووە و خۆشم دەوێیت. هەر کاتێک بانگم بکەی من هەم و گوێم لێیە و وەڵام ئەدەمەوە، من هیچ کاتێک تۆ لەبیر ناکەم بەندەی ئازیزم. تۆ منیشت لەبیر کرد کێشەیەک نییە، من هەمیشە و لە هەر چرکەساتێکدا لە خەو و هۆشیاریدا بەگوێتدا دەچرپێنم کە بگەڕێوە، بگەڕێوە، بگەڕێوە بۆ باوەشی خوای خۆت، وەرە بۆ لای من، کە لەگەڵ من هەموو شتێک دەڕەخسێت و دەگونجێت. وەرە تا پێکەوە نەگونجاو و نەلواوەکان گونجاو و لواو بکەین بگەڕێوە تا پێکەوە بەهەشتی ژیانت دروست بکەین. بەندەی ئازیزم من هەموو کاتێک چاوەڕێی تۆم، ئامێزم کردۆتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێیتەوە، هەر ئێستاش لە ئامێزی مندای و تووند تۆم لە ئامێز گرتووە بۆ ئەوەی نەترسی و ئاسوودە بی تەنیا ئەوەندە بەسە کە من ببینی. چاوەکانت بکەوە بۆ ئەوەی من ببینی و ئەو کاتە ئارام دەبیتەوە و بە خەیاڵێ ئاسوودەوە لە بەهەشتی ژیانت چێژ وەردەگری. بگەڕێوە بەندەی ئازیزم لەگەڵ من هەموو شتێک دەگونجێت.

بەندەی ئازیزم تا ئێستا بینیوتە کە من لەگەڵتم، پشتیوانتم و بە خۆشەویستییەوە تەواوی دوعا و نزاکانت بە بێ هیچ سنوورێک قەبووڵ دەکەم. ئەبینی کە چەندە تۆم خۆش دەوێت و تۆم لە ئامێز گرتووە بۆ ئەوەی نەترسی و دڵتەنگ نەبی. ترس و دڵتەنگییەکانتم کرد بە هیوا و بوێری. بەندەی ئازیزم من بۆ هەموو داخوازییە جوانەکانت کە هەموویانم خۆش دەوێت و بە خۆشەویستییەوە قەبووڵیان دەکەم لە تۆ بەندەی ئازیزم تەنیا دوو داواکاریم هەیە کە بۆ هەمیشە لە ژیانت جێبەجێی بکەی.

١. ئیمانت بە من هەبێ.

٢. شەریک بۆ من دامەنێ

بەندەی ئازیزم مەبەستم لە ئیمان ئەوەیە کە هەموو کاتێك لە ژیانت دڵخۆش بی، نەترسی و دڵتەنگ نەبی، چێژ وەرگری لە ژیانت، کاتێک داوایەکت لە من هەیە بڕوات بە من هەبێ کە بۆت جێبەجێ ئەکەم. هەر داوایەکت هەیە بەندەی ئازیزم بڕوات بە من بێ کە داخوازییەکانت قەبووڵ دەکەم. کاتێ داوای دەکەی و بڕوام پێ دەکەی و ئیمانت بە من هەیە ئیتر تۆ دڵتەنگ و پەرۆش نیی. ئیتر ناترسی و دڵخۆش و بەکەیفی و لە ژیان چێژ وەرئەگری چونکی دەزانی من لەگەڵتم و داخوازییەکانت بۆ جێبەجێ ئەکەم و ئەمەش نیشانەی بڕوا و ئیمانی تۆیە بە من کە بڕوات بە من هێناوە. و من داواکارییەکانی تۆ بەندەی ئازیزم لەو شوێنانەوە کە هەر بە بیریشتدا نایا لە ڕێگاگەلی ئاسان و خێرا بە خۆشەویستییەوە پێشکەشی تۆی دەکەم. بەندەی ئازیزم تەنیا ئیمانت بە من بێ و باوەڕم پێ بکە.

بەندەی ئازیزم سەبارەت بە شەریک دانان مەبەستم ئەوەیە کە شەریک و هاوبەش بۆ من دانەنێی. تەنیا لەسەر من حساب کەیت. تەنیا داوا لە من بکە. لەسەر هیچ شتێک و هیچ کەسێک بێجگە خوای خۆت حساب مەکە. دەست بۆ هیچ کەسێک درێژ مەکە و تەنیا و تەنیا هەموو شتێک لە من داوا بکە تەنیا لە خوای خۆت؛ خوایەک کە عاشقانە چاوەڕێی داخوازییەکانی تۆیە کە قەبووڵیان بکات. چونکی کاتێک بێجگە من لە کەسێ تر داوا دەکەی واتای ئەوەیە بڕوات بە هێزی من نییە کە من لەگەڵ تۆم، داواکانت بەجێ دێنم و ئافرێنەر و داهێنەرم و گومانت لە من هەیە و باوەڕت بە من نییە. کاتێ لەسەر خوای خۆت حساب ناکەی و لەسەر کەسانی تر، دەوڵەت، ساحەب کار، هاوسەر، بنەماڵە، دۆلار، ئابووریی، دوکتور، قورس، عەشق و…. و هەر شتێک کە جودا لە من ڕووی تێکەی و حسابی لەسەر بکەی یانی تۆ گومانت لە من هەیە و هێزم لێ دەگری و بە کەسانی تر و شتانێکی دیکە هێز ئەبەخشێ و لەو کاتەدایە کە کێشەکان لە ژیانتدا زۆرتر دەبن چونکی ئەم کەسانە هیچ هێزێکیان نییە کە داواکانی تۆ جێبەجێ بکەن تەنانەت چکۆلەترین داخوازییەکانیش. تاکە کەسێک کە داواکانت جێبەجێ بکات منم بەندەی ئازیزم هێز تەنیا و تەنیا لە دەست مندایە، منم کە خالق و داهێنەرم و منم کە لە ڕێگەی بەندەکانمەوە داواکانی تۆ جێبەجێ دەکەم. کەواتە هیچ کاتێک لەسەر هیچ کەسێک و هیچ شتێک حساب مەکە. یەک هیز و یەک وەڵامدەر هەیە و ئەوەش منم. منم کە خاوەن ڕسق و ڕۆزی تۆم و من ڕسقی تۆ دەنێرم کاتێک ڕسق و ڕۆزی خۆت بە موشتەرییەکانت، دۆلار، دەوڵەت و یا هەر شتێکی تر جودا لە من گرێ دەدەی من ناتوانم لەو پارە و سامانە زۆرەی خۆم ببەخشم بە تۆ کە لە ژیانتدا ئەزموونی بکەی.

بەندەی ئازیزم منم کە خۆشەویستی و ڕێز ئەدەم بە تۆ، منم کە لە ڕێگای بەندەکانمەوە خۆشەویستی ئەدەم بە تۆ و پەیوەندییەکانت جوان دەکەم کاتێک خۆشەویستی و ڕێزت لە کەسێکی تر بێجگە لە من دەوێت ئیتر ئەو خۆشەویستییە ڕاستەقینە و پەیوەندییە جوانانە ئەزموون ناکەی.

بەندەی ئازیزم کاتێک کە نەخۆشیت ئەوە منم کە شفا و چارەسەرت بۆ دەنێرم و تەندروستیت بۆ ئەگەڕێنمەوە. کاتێ تەندروستیت تەنیا بە قورس و دەوا و دەرمان و دوکتورەوە گرێ دەدەی و لەسەریان حساب دەکەی، ناتوانی تەندروستیت بەدەست بێنیەوە.

بەندەی ئازیزم لە تەواوی لایەنەکانی ژیانتدا لەسەر هیچ کەسێک حساب مەکە بۆ ئەوەی بەختەوەریی ڕاستەقینە ئەزموون بکەیت و چێژ وەرگری لە ژیان، بەندەی ئازیزم هێز بە هیچ کەسێک مەدە چونکی تەنیا من وەڵامدەری تۆم، بەندەی ئازیزم من و تۆ یەکێکین تەنیا لەسەر من حساب بکە و هەموو شتێک لە من داوا بکە. من بە خۆشەویستییەوە بێ هیچ چاوەڕوانییەک لەگەڵ تۆم و نزا و پاڕانەوەکانت قەبووڵ دەکەم.

بەندەی ئازیزم ئەمە تاکە داواکاریی من بوو لە تۆ کە ئیمانت بە من بێ و تەنیا لەسەر من حساب بکەی و ئەمە پاکترین خۆشەویستی تۆیە بۆ من کە وەها پاداشی ئەم خۆشەویستییە پاک و بێگەردە بدەمەوە و وا ژیانت وێنا بکەم کە بەختەوەری دنیا و قیامەت بی.

بەرپرسیاریەتی و ئەرکەکەی من جێبەجێ بکە.

ئیمانت بە من بێ.

تەنیا لەسەر من حساب بکە.

خۆشەویستی تۆ بەندەی ئازیزم خودا

 

هاوڕێیانی ئازیزم هیوادارم چێژتان وەرگرتبێ و بە ئیمان بە خوای خۆتان بێنن و تەنیا لەسەر خوای خۆت حساب بکە خودایەک کە زیاتر لە ئێوە دەیهەوێت لە هەموو لایەنەکانی ژیانتان بەختەوەر و دەوڵەمەند بن.

ئیمانتان بە خودا هەبێت و لە بەهەشتی ژیانتان کەڵک وەرگرن.

فایلی ئەم دەقە داگرن و چەندین جار بیخوێننەوە و گوێی لێ بگرن بۆ ئەوەی دەنگی خوا لە هەموو ناختاندا ببیستن و موعجیزە و پەرجۆ لە ژیانتاندا ببینن.

فایلی دەنگیی ئەم دەقە بەزووترین کات لەسەر ماڵپەڕ دائەندرێت.

سەید تاهیر موستەفەوی.

Tahermostafavi.com

ئەگەر پێت خۆشە ئازادیی دارایی، ئازادیی کات و ئازادیی شوێن ئەزموون بکەیت و لە
تەواوی لایەنەکانی ژیان چێژ وەرگریت…
کەواتە ئەو دەقەی خوارەوە بخوێنەوە.

بە ناوی خوا

خودایەک کە هێزی خستە ناو دەستەکانمان بۆ ئەوەی بێ سنوور هەر جۆرێک دڵمان بخوازێ بەهەشتی ژیانمان دروست کەین.

خوایەک کە زەوی، ئاسمان و جیهانی دروست کرد تا لەبەردەست ئێمەدا بن کە فەرمان بدەین و هەر شتێک کە بمانەوێ دای‌بهێنین و دروستی کەین.

خوایەک کە زۆرتر لە ئێمە دەیهەوێت دەوڵەمەند و بەختەوەر بین.

سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە هاوڕێی ئازیز

من سەید تاهیر موستەفەوی

Tahermostafavi. Com

ڕاهێنەر و ڕاوێژکاری یاسا نەگۆڕەکانی ژیان لە تەواوی لایەنەکان وەکوو، دارایی، کاروکاسبی، پەیوەندییەکان، خۆشەویستی، تەندروستی، مەعنەوییەت و… هاوکاریی ئێوە دەکەم تا پێکەوە بە یارمەتی یاسا نەگۆڕەکانی خوا بەهەشتی ژیانتان دروست بکەن.

 

هاوڕێی ئازیزم، لە هەر تەمەن و بارودۆخێکی ژیاندای، بەشێوەیەکی زۆر ساکار و خێرا دەتوانی بە هەر جۆرێک دەتهەوێ بەهەشتی ژیانت دروست بکەیت.

بڕوای تەواوم هەیە بەوەی کە بێ هیچ گومانێک لەم خولەدا، ژیانت لە هەموو لایەنەکاندا دەگۆڕدرێت.

بەڵام بەو مەرجەی کە هەموو قسەکانی من پەسند بکەی و بە کردەوە تاقیان بکەیتەوە! و ڕاهێنانەکان بە وردی جێبەجێ بکەیت.

سەبارەت بە بارودۆخی دارایی، ئەگەر شکور بۆ خوا دەوڵەمەندی و دەتهەوێت زیاتر دەوڵەمەند بیت و لە هەموو لایەنەکانی ژیانت زۆر سەرکەوتوو بیت زۆر ئاسان دەتوانی پێی بگەیت.

ئەگەر سەبارەت بە بارودۆخی داراییت بە هەلومەرجێکی نەخوازراو گەیشتوویت و دەتهەوێت بە زووترین کات لەم بارودۆخە ڕزگارت بێ و پێت خۆشە دەوڵەمەند بی، زۆر بە سانایی دەتوانی پێی بگەیت.

سەبارەت بە کاروکاسبییەکەت دەتهەوێت بە کەمترین خەرج بگەیتە داهاتێکی ڕۆژانەی زۆر باش و هەروەها داهاتەکەت زیاتر بکەی؟ یا بە کەمترین دەستمایە یا بێ دەستمایە کاروکاسبییەکەت ڕێ بخەیت؟ زۆر بە سانایی دەتوانیت ئەو کارە بکەیت.

سەبارەت بە کاروکاسبییەکەت گەیشتوویتە هەلومەرجێکی نەخوازراو و دەتهەوێت کاروکاسبییەکەت لەم بارودۆخە دەربێنی و بگەیت و بە داهاتێکی زۆر باش و پەرەی پێ بدەیت؟ زۆر بە ئاسانی دەتوانیت پێی بگەیت.

سەبارەت بە تەندروستیت گەیشتوویتە هەلومەرجێکی نەخوازراو یا تەندروستی خۆتت لە دەست داوە؟ لە هەر تەمەنێک ‌دای زۆر بە سانایی دەتوانیت تەندروستیت بەدەست بهێنیتەوە.

ئەگەر سەبارەت بە تەندروستیت، شکور بۆ خوا هیچ کێشەیەکت نییە و دەتهەوێت هەموو کاتێک لە تەندروستی تەواودا بی و چێژ وەرگری لە بەهەشتی ژیانت، زۆر بە سانایی دەتوانیت پێی بگەیت.

سەبارەت بە خۆشەویستی و پەیوەندییەکان بە بارودۆخێکی نەخوازراو گەیشتوویت؟ هەر جۆر خۆشەویستی و پەیوەندییەک کە پێت خۆشە دەتوانیت زۆر بە سانایی و ئاسانی دروستی بکەیت و لە ژیاندا ئەزموونی بکەیت.

ئەگەر شکور بۆ خوا خۆشەویستی و پەیوەندییەکانت جوانە و دەتهەوێت جوانتری بکەیت بۆ ئەوەی ئەبەدی بێت هەرچەندە بتهەوێت دەتوانێت جوانتری بکەیت.

سەبارەت بە مەعنەوییەت دەتهەوێت پاک و بێگەرد و سەربەست بیت، ڕازی بیت و بگەیت بەو مەعنەویەتە کە دەتهەوێت!؟ هەرچەندە بتهەوێت دەتوانیت پاک و بێگەر و سەربەست بیت.

دەتهەوێت لە هەموو لایەنەکانی ژیانت زۆر سەرکەوتوو بیت و لە ئازادیی کات و شوێن و داراییدا بیت، پارە کارت بۆ بکات و لە چرکەساتەکانی ژیانت چێژ وەرگری و لەگەڵ خۆت و بنەماڵەکەت ئازاد، دڵخۆش، تەندروست و دەوڵەمەند بی، ئەوە بە ئاسانی دەتوانیت پێی بگەیت.

لە هەر بارودۆخێکی ژیاندای، لە هەر لایەنێکی ژیان کە دەتهەوێ سەرکەوتوو بیت و باشتری بکەیت و پێی بگەیت و دروستی بکەیت، زۆر بەسانایی و خێرا دەتوانی بەدەستی بێنی.

خوێندنەوەی زیاتر...

هاوڕێی ئازیز، من کە ڕستەی بەسانایی و ئاسانی زۆر بەکار دەبەم و لەسەر ئەم وشانە جەخت دەکەم لەبەر ئەوەیە کە یاسا نەگۆڕەکانی جیهانی خوا لەسەر بنەمای ئاسانی و خێراییە لە ئەوپەڕی ئارامیی و هێمنایەتیدا بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانمان و دروست کردنی ئەو بەهەشتەی کە دەمانهەوێت لە ژیاندا سازی بکەین، نەک بە زەحمەت و هەوڵدانێکی زۆر.

هاوڕێی ئازیزم، هێزی داهێنان لە ناخی هەمووماندایە کە فەرمان بدەین بارودۆخ جۆرێک بێت کە هەموو کاتێک بەرژەوەندی ئێمەی تێدا بێ و تەواوی ڕووداوەکانی ژیان لە دەستەکانی خۆماندا بێت.

ئێمە هەین بۆ ئەوەی کە بە بێ هیچ سنووردارییەک و بێ هیچ گومانێک ژیانمان دروست بکەین.

هاوڕێی ئازیزم، دەمهەوێت پێت بڵێم هیچ سنووردارییەک بوونی نییە و هێز تەنیا لە دەستەکانی ئێوەدایە. ئێوەن کە بە بێ هیچ سنووردارییەک داهێنەری تەواوی ژیانتانن.

بەتەواوی ژیانتان و ڕووداوەکانی لە دەستەکانی ئێوەدایە.

تا چەندە دەتهەوێت بگەیتە دەوڵەمەندی و دارایی؟

تا چەندە دەتهەوێت لە کاروکاسبییەکەتدا داهاتت هەبێ؟

تا چەندە دەتهەوێت خۆشەویستی و پەیوەندییەکانت جوان بێ؟

تا چەندە دەتهەوێت تەندروست بیت؟

تا چەندە دەتهەوێت لە هەموو لایەنەکانی ژیانت سەرکەوتوو بیت؟

دەتوانیت هەمووی بەسانایی و بە ئاسانی لە ئەوپەڕی هێمنایەتیدا بەدی بێنن.

ئێمە شکور بۆ خوا لە دنیایەکدا دەژین کە هەموو شتێک بە فەراوانی هەیە (بێ هیچ سنووردارییەک)، تەنیا ئەوەندە بەسە کە بمانهەوێت و بەدی بێنین.

قەبووڵی بکە کە فەراوانی بۆ هەموو شتێك هەیە، تەنیا ئەوەندە بەسە کە فێر ببی داهێنەر بی و بەدی بێنی.

فێری یاسا نەگۆڕەکانی جیهان ببە و بۆ هەر لایەک کە دەتهەوێت بڕۆیت کەڵکی لێ وەرگرە و بە هێزەوە هەر جۆر کە دەتهەوێت داهێنان بکە و چێژ وەرگرە لە بەهەشتی ژیانت.

وەرە قەبووڵی بکەین هەر ئەو خودایەی کە ئێمەی دروست کردووە، هەر ئەو خودایە دەیزانی کە ئێمە داهێنەرین و هێزی داهێنانەکەی لە هەموو ئێمەدایە هەر بۆیە هەموومانی بە دەست بەتاڵی لەم دونیایەدا دروست کرد، کە ئێمە هەر جۆر پێمان خۆش بێت ژیانمان دروست بکەین.

لە هەر تەمەن و بارودۆخێکدای هیچ کاتێک درەنگ نییە چونکی هەموو بارودۆخێک بە سانایی و بە خێرایی لەوپەڕی هێمنیدا دەگۆڕدرێت، تەنیا ئەوەندە بەسە کە بتهەوێت بیگۆڕیت و هەموو کاتێک هەرچەندەش بارودۆخ باش بوو تۆ باشتری بکەیت و هەرچەندەش چێژدەر بوو تۆ زیاتر چێژدەری بکەی.

هەرگیز نابێت گوێ بدەینە ئەو سنووردارییەتی و یاسا لۆژیکیانەی کە زەینی ئێمە بۆمان دروست ئەکات، سنووردارییەتی و لۆژیک بوونی نییە. بەپێچەوانەوە من هەموو کاتێک ئەو شتەی کە لە ڕوانینی زەینی منەوە نالۆژیکە، دەڵێم ئەمە ڕاستە و هەر ئەو کارەش دەکەم، بۆچێ؟ چونکی ئەزانم کە زەین و بیری من کاری ئەوەیە کە سنووردارییەتیم بۆ دروست بکات.

ئەمە ڕۆحی منە کە هەستی ڕاستەقینەم پێ دەڵێت و هیچ لۆژیک و سنووردارییەتێک ناناسێ، هەستەکان بێ ئەوەی کە لە فیلتەری زەینم تێپەڕێنم گوێیان لێ دەگرم چونکی تەنیا خێر، بەرەکەت، دارایی، خۆشەویستیی ڕاستەقینە و هەرچی کە باشە و بەسوودە بۆ منی دەوێت. (دڵخۆشی و دارایی ڕاستەقینە دوورە لە لۆژیکی زەین).

خودی ڕاستەقینەمان کە داهێنەر بووین و پێمان خستە دنیاوە لەبیر ماوە؟

چ مرۆڤانێکین بە چ ڕۆح گەلێکی بێ سنوور کە هاتووین چێژ وەرگرین لە بەهەشتی ژیانمان لەم ماوە کورتەدا کە لەم دنیایەدا میوانین لەدواییدا بە دەستی پڕ لە پارە و سامان و خۆشەویستی، سەرکەوتن و بەختەوەری و دڵخۆشی بگەڕێینەوە بۆ باوەشی خوا، و کارێک بکەین کە خوا شانازییمان پێوە بکات کە لە میوانییەکەیدا لە هەموو نیعمەتەکانی بەشێوەی بێ سنوور لە هەموو چرکەساتەکانی ئەم میوانییە چێژدەرە کەڵکمان وەرگرت و چێژمان وەرگرت

ئێمە هاتینە ئەم دونیایە بۆ خۆشەویستی و چێژ وەرگرتن لە ژیان، نەک ئەوەی کە لەناو کێشە و هەلومەرجی نەخوازراودا بین. هاتین تا چێژ لە چرکەساتەکانی ژیانمان وەرگرین، و ئەزموون وەرگرین. ئەو میوانییەی کە هاتووین بە چێژەوە تەواوی بکەین و گشت چیرۆکەکە بەم شێوەیە، چێژ وەرگرتن لە میوانیی خوا.

بۆ چێژ وەرگرتنیش هەموو شتێک هەیە. دارایی و سامان، خۆشەویستی، تەندروستی و پەیوەندییە جوانەکان، هەر شتێکمان بوێت بەشێوەی بێ سنوور لەبەردەستماندا هەیە کە دروستی بکەین و چێژ وەرگرین.

کەواتە وەرن یەک جار بۆ هەمیشە لە یاسا نەگۆڕەکانی خوا کەڵک وەرگرین و سنوورەکان بنێینە لاوە و ئەو شتەی کە دڵمان داوای دەکات بەدی بێنین، نە ئەوەیکە بەپێی بارودۆخ بچینە پیش، خۆمان بارودۆخ بەو جۆرەی کە بەسوودمانە دروست کەین.

بەدڵنیایی و بڕوایەکی تەواوەوە بە ئێوە دەڵێم کارێکی سەخت نییە، بڕوا بکەن و قەبووڵی بکەن کە ئێمە داهێنەرین و هێز تەنیا لە دەستەکانی ئێمەدایە کە هەر جۆرێک بمانەوێت ئەم بەهەشتی ژیانەمان دروست کەین، کارێکی ئاسانە، تەنیا دەبێت لە یاسا نەگۆڕەکانی خوا کەڵک وەرگرین و یاساکانیش ئاسان و ساکار لە نێو دەستەکان و دڵی ئێوەدایە.

بنەمای کارکردی جیهان هەر ئەمەیە «ساکاریی و ئاسانی»

خوێندنەوەی زیاتر...

جیهانێک کە ئێمە تێیدا دەژین بەتەواوی کارەکەی هەر ئەمەیە کە هەر شتێکمان بهەوێت پێمان بدات، ئەم جیهانە لەدەست ئێمە و لە خزمەت ئێمەدایە کە فەرمان بدەین داواکاریی و داخوازییەکانمان پێ بدات، بێ هیچ کەموکورتییەک، ئەرکی جیهان ئەوەیە کە ئەو شتانەمان پێ بدات و بیخاتە بەردەستمان، کارکردی جیهان هەر ئەوەیە. بەڵام ئێمە بە زەین و بیری سنووردار و لۆژیکانەوە لە ڕەوتێکی گەورەی سروشتی ئەم نیعمەتانە ڕێگری ئەکەین و جیهان زیاتر نەخوازراوەکانمان پێ ئەدات و هەر ئەم نەخوازراوانەمان لە جیهان ویستووە کە پێمان بدات چونکی جیهان لە خزمەت ئێمەدایە و ئەرکەکەی خۆی بەجێ دێنێت.

ئەم جیهانەی خوای دلۆڤان، بە شێوەی بێ سنوور تەنیا خوازیاری خێر و بەرەکەت، باشی و خۆشی، دارایی و تەندروستی و خۆشەویستییە بۆ ئێمە. قەبووڵی بکەین و بڕوا بێنین کە کاری جیهان هەر ئەمەیە، بەڵێنتان پێ ئەدەم بەهەشتی ژیانتان دروست دەکەن.

ئێمە ڕۆح گەلێکی بێ سنوورین کە پێش ئەوەی بێینە ئەم دنیایەوە هەموو ئەم یاسایانەمان زانیوە.

ئەمانزانی کە داهێنەرین و ئەشمانزانی کە دنیا هەموو شتێکی هەیە و سەرچاوەکان بە شێوەی بێ سنوور لەبەر دەست ئێمەدایە کە بێ سنووریی ئەو شتەی کە ئەمانهەوێت بمانداتێ. بابەتەکە تەنیا ئەوەیە کە ئێمە ئەوەمان لەبیر کردووە، تەنیا ئەوەندە بەسە کە بیرمان بێتەوە. هەر ئەوە.

بڕیار نییە کارێکی ئەستەم و هەوڵێکی جەستەیی تایبەت بکەین چونکی هەموو شتێک بەشێوەی سروشتی و بێ سنوور بوونی هەیە.

بۆچی سەختی بکێشین، تەنیا هەوڵ بدەین بیرمان بێتەوە، ئەبێ فەرمان بدەین و داهێنان بکەین.

هێز تەنیا لە دەستەکانی ئێمەدایە، ئێمە داهێنەرین.

ئەو هێزی داهێنانەی کە لە خودادایە لە ناخی هەمووماندایە، خوا وای داناوە کە هێزی دروست کردنی ژیانمان تەنیا لە دەستەکانی خۆماندا بێت نەوەکوو پەیوەست بێ بە بارودۆخ، وڵات، کۆمەڵگا، بنەماڵە، هاوسەر، منداڵ، کاروکاسبی و….

ئێمە مرۆڤەکان ڕۆح گەلێکی بێ سنوورین کە ڕۆحی خودا لە ناخی ئێمەدایە، واتا بەشێکین لە خودا

ئێمە و خوا یەکێکین، نوێنەری خوا لەسەر زەوی، کەواتە هیچ سنووردارییەک بۆ ئێمە بوونی نییە، خوا نوێنەری خۆی هەروا بە دەستی بەتاڵ نانێرێتە سەر زەوی.

تەواوی ئامرازەکانی داهێنان و داهێنەر بوونی داوە بە ئێمە تا داهێنان بکەین، ئەزموون بکەین و ئەم بەهەشتەی ژیانمان دروست بکەین.

بۆچی لەم ئامرازە داهێنراوانەی کە خوای مێهرەبان پێی داوین لە ڕێگای دروست کردنی بەهەشتی ژیانمان کەڵکی لێ وەرنەگرین و لەم میوانییە چێژ وەرنەگرین؟

هاوڕێکەم ئەوە هەرگیز شتێکی سەیر نییە کە ئێوە نوقم بن لە بەختەوەری، سەرکەوتن، دارایی، تەندروستی، خۆشەویستی و پەیوەندی جوان.

لە هەموو لایەنەکانی ژیانتان ئەمانە سروشتین و دەبێ ببن. دەبێ لەسەداسەد و بێ هیچ گومان و سنووردارییەک بێ، ئەگەر نەبێ، شتەکە لە شوێنێکەوە هەڵەیە ئەویش لە زەینێکی سنووردار و لۆژیکییەوەیە کە بەر بە ڕەوتی ئەم هەموو نیعمەت و جوانیی و چێژوەرگرتنانە دەگرێ.

و زەینیش ئامرازێکە کە لەبەر دەست ئێمەدایە بۆ ئەوەی هەر جۆر بمانەوێ بیر بکاتەوە، بەس ئێمە نەخوازراو پەروەردەمان کردووە و ئێستاش لەمەبەدوا ئاوساری زەینی ئێمە لە دەستی خۆماندایە.

ڕۆحی خوا لە ناخی هەمووماندایە، ئێمە ڕۆح گەلێکی پاک و پیرۆزین، مەعنەوی و شیاو و بەهادارین.

کە شایانی ڕادەیەکی زۆری پارە و سامانین

شایانی باشترین و پڕ داهاتترین کاروکاسبیین

شایانی جوانترین پەیوەندییەکان و خۆشەویستین

شایانی بەرزترین و باشترین سەرکەوتن، دڵخۆشی و بەختەوەریین لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا، شیاوی ئەوەین کە لە هەموو لایەنەکانی ژیانمان بەشێوەی بێ سنوور سەرکەوتوو و دەوڵەمەند و بەختەوەر بین و لە بەهەشتی ژیانمان چێژ وەرگرین.

دارایی، خۆشەویستی، پەیوەندییەکان، تەندروستی، کاروکاسبی بەشێوەی سروشتی و بێ‌سنوور بێ هیچ کەموکورتییەک لەبەر دەست ئێمەدایە چونکی ئێمە ڕۆح گەلێکی پاک و پیرۆز و مەعنەوین، بەشێکین لە خوا، نوێنەری خواین لەسەر زەوی، ئێمە شیاو و ڕێزدارین.

تەنیا ڕێگای گەیشتنی ئێمە بە خوا، چ لەم دنیا و چ لەو دنیا هەر ئەمەیە کە بەشێوەی بێ‌سنوور هەموو ئەم نیعمەت و داراییانەمان ببێ و لە میوانیی خودا چێژ وەرگرین.

کاتێک خواش تەنیا ڕێگای گەیشتن بە خۆی چێژوەرگرتن لەم میوانییە و سەرکەوتن، سامان و بەختەوەری لە هەموو لایەنەکانی ژیانمان داناوە، کەواتە خوا هەموو ئەم ئەم نیعمەتانەی بەشێوەی بێ‌سنوور و ئاسایی و سروشتیی لەبەر دەستی ئێمە داناوە، چونکی خوا زیاتر لە ئێمە دەیهەوێ کە چێژ وەرگرین، زیاتر لە ئێمە دەیهەوێت کە دەوڵەمەند و سەرکەوتوو و بەختەوەر و تەندروست بین و لەم ڕێگایەدا پشتیوانیمان لێ دەکات کە بە سانایی و بە خێرایی لەوپەڕی هێمنایەتییدا دابینی بکەین و خوا ئامادەیە بۆ تەواوی ئەو نیعمەتە جوان و پیرۆزانە وەڵامدەرێکی خێرا بێ.

تەنیا ئێمەین کە ڕێگای ئەم نیعمەتانەمان بەستووە. کە بە هێزی داهێنانێک خوایی کە لە ئێمەدایە، هەموو ئەم نیعمەتانە بەشێوەی بێ‌سنوور دابین ئەکەین و لە هەموو چرکەساتەکانی ئەم میوانییە چێژ وەرئەگرین. (خوای دلۆڤان زۆرتر لە ئێمە دەیهەوێت بگەین بەو خۆشییە و بە تەواوی پشتیوانیمان ئەکات).

خوێندنەوەی زیاتر ...

هاوڕێی ئازیز، خولەکان بەتەواوی پسپۆڕانەیە.

من لەم خولانەدا یارمەتی ئێوە ئەدەم، تەواوی پێکهاتەی بیروباوەڕی ئێوە لە تەواوی لایەنەکانی ژیانتاندا لێک بدەنەوە و ئەو بیروباوەڕانەی کە زۆر ورد و بێ بایەخن و لە زەینی ئێوەدا ڕیشەیان داکوتاوە و ئێوە ئاگاداریان نیین، و هەر ئەم بیروباوەڕە بێ بایەخ و وردانە کە خۆیان شاردۆتەوە و ژیانی ئێستای ئێوەیان پێکهێناوە و هەر ڕۆژ ڕووداوگەل و ئەزموونی دووپاتە بۆ ئێوە پیشان ئەدەن، لە زەینتان دەربکەن و بەجیاتی ئەوانە بیروباوەڕی نوێ بەپێی یاسا نەگۆڕەکانی خوا لە مێشتان دابنێن کە تەواوی ڕووداوەکانی ژیانتان لە دەستی ئێوەدا بن و لە بەهەشتی ژیانتان چێژ وەرگرن.

لەم خولەدا دەمەوێ تەواوی یاسا نەگۆڕەکانی خواتان فێر بکەم کە لە هەر لایەنێکی ژیانتان کەڵکی لێ وەربگرن و بە هێزەوە هەر جۆر کە دڵتان دەخوازێ ئافراندن و داهێنان بکەن.

لەم خولەدا ئەو هێزی داهێنەر بوونە کە لە ناخی هەمووماندایە لە ئێوەدا بە ئاگای دێنم کە هەمووکاتێک بووتانە و ئێستاش خەریکن کەڵکی لێ وەردەگرن بەڵام بەشێوەی ناهۆشیارانە و زیاتر نەخوازراو، بەڵام من دەمەوێ بەشێوەی هۆشیارانە لە هێزی داهێنەربوونتان کەڵک وەرگرن و هەر جۆر ئەتانهەوێت ژیانتان بە هێزەوە دروست بکەن و بارودۆخی خۆتان بخولقێنن.

ئێمە لەم خولەدا بە بیروبڕوای تەواوەوە و بێ هیچ گومان و دوو دڵییەک ئەچینە پێشەوە کە سنوورەکان بشکێنین، بە کەڵک وەرگرتن لە یاسا نەگۆڕکانی جیهان کە خوای میهرەبان بۆ ئێمەی داناوە و هەڵبەت بەشێوەی ئاسان و خێرا بۆ ئەوەی بەهەشتی ژیانمان دروست بکەین.

من لەم خولەدا تەواوی ئەم یاسایانە بە بیر ئێوە دێنمەوە و فێرتان دەکەم کە چۆن بەو ئامرازە داهێنەرانەیە کە لە دەستەکانی ئێوەدایە هەر جۆر کە دەتانهەوێت کەڵکی لێ وەربگرن و بە هەر ڕێگایەکدا کە دڵتان دەخواز‌ێ بڕۆن و بە هێزەوە بێ هیچ دوو دڵی و گومانێک بەهەشتی ژیانتان دروست بکەن و ئەم بەهەشتە پڕ پڕە لە فەراوانی، دارایی و سامان، خۆشەویستی، تەندروستی، مەعنەویەت، پەیوەندییە جوانەکان و دڵخۆشیی بێ مەرج.

دەمهەوێت لەم خولەدا گوێم بۆ بگرن و قسەکانی من قەبووڵ بکەم و بەکاریان بێنن، دوای چەند مانگ بەهەشت لە ژیانتان دەبینن و ئەبینن کە تەنیا لە ژیانتان چێژ وەرئەگرن و هەموو شتێک لە بەرژەوەندی ئێوەدایە.

و دڵنیا بن کە خوا زۆر زیاتر لە من و تۆ دەیهەوێت کە یاسا نەگۆڕکانی فێر ببین و بەهەشتی ژیانمان دروست بکەین تا لە میوانییەکەی چێژ وەرگرین و بەتەواوی لەم ڕێگایەدا پشتیوانیمان دەکات، کەواتە زۆر ئاسان و خێرا فێردەبین.

لە تەواوی لایەنەکانی ژیانتاندا ئاواتی باشترینەکانتان بۆ دەخوازم.

چاوەڕێی دیتنی ئێوە هاوڕێی ئازیزم، سەید تاهیر موستەفەوی

خواتان لەگەڵ

ناونووسی خولەکانی بەهەشتی ژیان

ناونووسی و زانیاری زیاتر

لەگەڵ پشتیوانیی تەواو